هەواڵ

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سەلاسی باوەجانی حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا

خۆڕاگری:بە پێی زانیارییەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی حوسێن ڕەحمانی تەمەن٢٧ساڵ خەڵکی سەلاسی باوەجانی و دانیشتووی شاری جوانڕۆ لەلایەن دادگای شۆڕشی نەغەدە بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد عەلیزادە بە تۆمەتی هاوکاری […]

هەواڵ

ئازادی سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری بانە

خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی سێ هاووڵاتی کورد خەڵکی شاری بانە بە ناوەکانی ئەرسەلان پزیشکی،فەرزاد پزیشکی و ئەبووبەکر پزیشکی کە ماوەی زیاتر لە سێ مانگ دەستبەسەر کرابوون هەر کام بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی […]

هەواڵ

بنەماڵەی کییومەرس لەتیفی دەستبەسەر کراوی کورد بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات ئەو شارە کران

خۆڕاگری:ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەشەممە بنەماڵەی کییومەرس لەتیفی چالاکی مەدەنی دەستبەسەر کراو لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگهێشت کران و لێپرسینەوەیان لێ کراوە. بە پێی زانیارییەکان ئیدارەی ئیتلاعات ئەو شارە هەڕەشەیەیان لە بنەماڵەی ئەو چالاکە مەدەنییە […]

هەواڵ

حوکمی لێدانی ٦٠ زەربە قامچی چیا ئاقا بەیگ پوور بەڕێوە چوو

خۆڕاگری:بە پێی زانیارییەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا حوکمی ٦٠ زەربە قامچی چیا ئاقابەیگ پوور لە زیندانی ناوەندی شاری بۆکان بەڕێوە چوو. جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە […]

هەواڵ

پاش پێنج ساڵ دادگایی دوو بەندکراوی سیاسی کورد جەماڵ یوسفی و حوسێن ئیبراهیم حەمزە لە دادگای شۆڕشی مەهاباد بەڕێوە چوو

خۆڕاگری:ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی دادگایی دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی جەماڵ یوسفی و حوسێن ئیبراهیم حەمزە پاش پێنج ساڵ ناڕوونی چارەنووسیان لە دادگای مەهاباد بەڕێوە چوو. جێگای ئاماژەیە ئەو دوو هاووڵاتییە […]

هەواڵ

بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەقز دوای تێپەراندنی ٥مانگ لە حوکمەکەی بە مەرج لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرا

خۆراگری:بە پێی زانیارییەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەقز بە ناوی فوئاد عەجەمی دوای تێپەراندنی ٥مانگ لە حوکمی ١ساڵ بەندکرانەکەی بە مەرج لە زیندانی ناوەندی سەقز ئازاد کرا. ناوبراو لە هاوینی […]

هەواڵ

دوو بەندکراوی سیاسی کورد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران

خۆڕاگری:ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی دوو هاووڵاتی کورد خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی ئەیوب مووسا و هاوڕێ خارەزم بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی شنۆ ئازاد کران. جێگای ئاماژەیە لە ڕۆژی ٧ی […]

هەواڵ

دوو ئەندامی ئەنجوومەنی نۆژین هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران

خۆڕاگری:ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی دوو ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین بە ناوەکانی پەیام میری و واران محەممەدنژاد خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە و دانیشتووی سنە لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە لەلایەن هێزە […]

هەواڵ

زیندانی سیاسی سەلاح شەریفزادە مرەخەسی کاتی پێدرا

خۆراگری:ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی زیندانی سیاسی کورد سەلاح شەریفزادە خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتە لە زیندانی خەڵخاڵ مرەخەسی کاتی پێدرا ناوبراو لە ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی مرەخەسی پێدرابوو. جێگای ئاماژەیە کە […]

هەواڵ

چالاکێکی مەدەنی خەڵکی کرماشان بە ٢٨مانگ بەندکران مەحکووم کرا

خۆراگری:شاعیر و چالاکێکی مەدەنی بە ناوی کامران تەکووک خەڵکی کرماشان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی نیزام بە ١ساڵ حەبسی تەعزیری و بێ ڕێزی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بە ١٦ مانگ حەبسی تەعزیزی لەلایەن لقی ١ی […]