هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سەلاسی باوەجانی حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا

خۆڕاگری:بە پێی زانیارییەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی حوسێن ڕەحمانی تەمەن٢٧ساڵ خەڵکی سەلاسی باوەجانی و دانیشتووی شاری جوانڕۆ لەلایەن دادگای شۆڕشی نەغەدە بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد عەلیزادە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی حوکمی ٣مانگ بەندکرانی تەعزیری و ٦مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەر دا سەپا.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٣ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لە شاری پیرانشار بە مەبەستی بینینی هاوڕێیەکی سەردانی ئەو شارە دەکات کە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری نەغەدە دەستبەسەر و پاش پێنج ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی دەگوازرێتەوە زیندانی ناوەندی ئەو شارە.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە پاش ٣٧ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی لە زیندانی ناوەندی نەغەدە بە بارمتەی ٥٠میلیۆن تمەنی تاکاتی بەڕێوە چوونی دادگایەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri