دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی نەغەدە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵكی نەغەدە بەناوی “کاوە عەبدوڵڵازادە” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی “٢٠ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی” کاوە عەبدوڵڵازادە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “خەلیفان”ـی سەربە شاری نەغەدە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا و چارەنووسی نادیارە.

ناوبراو سەرەڕای تێپەڕبوونی حەفتەیەک بەسەر دەسبەسەرکردنیدا، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم پاش دەسبەسەرکردنی گواستیانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە و تائێستا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێراگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*