سەپاندنی سزای ٣مانگ بەندکردن بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە

خۆڕاگری: دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە، سزای سێ مانگ بەندکردنی بەسەر محەممەد‌عوبەید حەقیقیان، هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەدا سەپاند.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” محەممەدعوبەید حەقیقیان، فەرمانبەری پێشووی دادگوستەری ڕێژیم لە سنە، بە تۆمەتی تەبلیغ بەدژی نیزانی ڕێژیم، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیم بە سەرۆکایەتی قازی “سەعیدی” لەو شارە، سزای ٣مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
جێی ئاماژەیە کە، حەقیقیان کە سزای ٣مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، دواتر سزای بەندکردنەکەی گۆڕدرا بۆ پێبژاردنی پارەی نەغدی بە بڕی ٤میلیۆن تمەن و هەروەها ناوبراو ڕۆژی ١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرابوو.