سەپاندنی سزای سێ مانگ بەندکردن بەسەر چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی سنەدا

خۆراگری: حەبیبوڵڵا کەریمی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن دادگای کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە بە سەرۆکایەتیی قازی “سەعیدی” سزای سێ مانگ بەندکردنی بەسەر حەبیبوڵڵا کەریمی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی ئەو شارەدا سەپاند.
جێی ئاماژەیە کە، ئەو سزایە کە بەسەر حەبیبوڵا کەریمی‌دا سەپاوە، گۆڕاوە بۆ پێبژاردن بە پارە بە بڕی ١٢میلیۆن تمەن و هەروەها ڕۆژی ٢٧ی بانەمەڕی ئەمساڵ، ناوبراو لەگەڵ کۆمەڵێک چالاكی کرێکاری و مەدەنی کە بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهید “هوومەن عەبدوڵڵاهی” چوونەتە ماڵی باوکی، بە بێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.