بەهار زەنگی بەند مامۆستای زانکۆی ئازادی سنە لە کارەکەی دوور خرایەوە

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،”بەهار زەنگی بەند” مامۆستای زانکۆ چالاکی بواری مافی ژنان لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان و بە بڕیاری ئەو زانکۆیە سەرەڕای گرێبەستی ناوبراو لەگەڵ ئەو زانکۆیە لە مافی وانە وتنەوە بێبەری کراو لە کارەکەی دوور خرایەوە.

“بەهارزەنگی بەند” ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکا دەستبەسەر کراو کە دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتە تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.