دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: کامیل شایانمیهر، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بانگ کرا و هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پیرانشا، کامیل شایانمیهر هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەی بانگ کرد و هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

لە پاش بانگکردنی ناوبراو تائیستا هیچ زانیارییەکی ڕاستی و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەربوون، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەروەها هەوڵ و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بێئاکام ماوەتەوە.