خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بەناوی “سۆڕان خودکام” ماوەی دوو حەفتەیە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
ڕۆژی سێشەممە، ١١ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی “٣١ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی” ژووری هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: سۆران خودکام (سۆهرابی)، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، نزیکەی دوو حەفتەیە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ گرتنگەیەکی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ و تائێستا چارەنووست نادیارە.
ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە لە گرتنگەیەکی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ ڕاگیراوە.

Be the first to comment