ئیرەج ڕەشیدی خەڵکی بۆکان سزای بەند کرانی بەسەرەدا سەپێندرا

خۆڕاگری: لەو چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی”ئیرەج ڕەشیدی” لە دەستبەسەر کراوانی شۆڕشی ژینا لە لایەن دادگای تاوانەکانی شاری بۆکان بە سەرۆکایەتی دادوەر “ئەمیر کەشاوەرز” سزای ٨ مانگ بەوند کران و لێدانی ٣٠ قامچی بە سەردا سەپێندرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی لە نیزیک ماڵەکەی خۆی لە کاتێک دا خزمەتی زۆرەملێی سەبازی دابوو ،لە لایەن هێزە ئەمنئئەکانی دەستبەسەر دەکرێ و دوای تەواو بوونی لێپرسینەکەی بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.