خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بەناوەکانی “ئاکام ئەبووبەکری و وەیسە محەممەدپوور” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و ڕفنێندراون بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی “٣٠ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی” هێزێکی دەمامکداری سەربە ڕێژیمی ئێران بەشێوەیەکی دڕەندانە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئاکام ئەبووبەکری و وەیسە محەممەدپوور، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردوون و گواستوویاننەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەو دوو هاووڵاتییە لە پاش دەسبەسەرکردنیانەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش هیچ وڵامێکیان نادەنەوە.

Be the first to comment