دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی خەڵکی سەقز لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: سێ هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بەناوەکانی “کوروش زوهرابی، بەختیار تاووسی و محەممەد شەریفی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢١ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی” لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان، کوروش زوهرابی، بەختیار تاووسی و محەممەد شەریفی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و گوازراونەتوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەو سێ هاووڵاتییە سەرەڕای تێپەڕووبوونی ١٠ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیاندا، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش هیچ وڵامێکی بنەماڵەکانیان نەداونەوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*