چالاکوانێکی دەسبەسەرکراوی خەڵكی سەقز لەژێر چاودێری ئەلیکترۆنی ئازاد ئازاد کرا

خۆڕاگری: فەرهاد شێخە، هاووڵاتیی خەڵكی سەقز و چالاکوانی کرێکاری بەشێوەی کاتیی لەژێر چاودێری ئەلیکترۆنی ئازاد کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، فەرهاد شێخە، چالاکوانی کرێکاری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز و دانیشتووی شاری هەشتگرد بەشێوەی کاتیی و بە پێبەندی ئەلیکترۆنی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کەرەج ئازاد کراوە.

ناوبراو ماوەی ٣مانگ بەندکردنی ماوە و لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمەوە بڕیار دراوە کە بە پێبەندی ئەلیکترۆنی و بەشێوەی مەرجدار ئازاد بکرێ کە بۆی نییە بۆ دەرەوەی تاران سەفەر بکات.