خۆڕاگری: لە ڕۆژی ٧ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوی “سۆران چراغی”لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری دیواندەرە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
کە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.