خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی میاندواو بەناوی ” ئومێد و فەردین ڕۆستەمی، لەسەرەتای مانگی بانەمەڕەوە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون و تائێستاش چارەنووسیان ناڕوونە.
ڕۆژی هەینی، ٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەسەرەتای مانگی بانەمەڕەوە ئومێد ڕۆستەمی و فەرزین ڕۆستەمی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “عەسکەرئاباد”ـی سەربە شاری میاندواو، بەهۆی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی کوردستان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون و وێڕای تێپەڕاندنی نزیکەی یەک مانگ تائێستاش چارەنووسیان ناڕوونە.
ئومێد و فەرزین ڕۆستەمی، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون و دوای ماوەیەک ڕاگیران گوازراونەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری میاندواو.