خۆڕاگری: پێشەوا ئاقاپوور، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، ماوەی ١٠ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
ڕۆژی دووشەممە، ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی “١٦ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ماوەی ١٠ڕۆژە پێشەوا ئاقاپوور، هاووڵاتیی خەڵكی شاری بۆکان و لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا جارێکی دیکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کرا و تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.
ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە، ١٤ی مانگی ڕەشەمە، لەلایەن ژمارەیەک لە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی و لێدان کە بووەتە هۆی شکاندنی پەراسووەکانی، دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و سەرەڕای زیاتر تێپەڕبوونی ١٠ڕۆژ بەسەر ڕفاندنیدا، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment