خۆڕاگری:”پەیمان عەبدی” هاووڵاتی خەڵکی شارەستانی نەوسوود سەر بە شاری پاوەی پارێزگای کرماشان دوای دەسبەسەر کرانی لە لایە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ژێر ئەشکەنجە دا گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆراگری” ڕۆژی سێ شەممە، ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی هێزە ئەمنییەکانی شاری کرماشان لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە هاوڵاتی “پەیمان عەبدی” دەسبەسەر دەکەن دەیگوازنەوە بۆ ناوەندە ئەمنییەکان و هەر ئەو ڕۆژە بە هۆی ئەشکەنجەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەچێتە حاڵەتی کۆما، هەر ئەو ڕۆژە ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت و باش ٨ ڕۆژ بنە ماڵەکەی ئاگادار دەکەنەوە بێن تەرم کورەکەیان وەر بگرنەوە.
شایانی باسە کە هێزە ئەمنییەکان بە مەرج تەرمی ناوبراویان تەحویلی بنەماڵەکەی داوەتەوە کە هەواڵی کۆشتنی کورەکەیان بە مێدیایی نەکەن.تا ئێستا زانیاری ورد مە مەر هۆکاری دەسبەسەر کردنی ناوبراو لە بەردەست دا نییە.