بانە: دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە

خۆڕاگری:”موحسین عەزیزی”هاووڵاتی خەڵکی گوندی چۆمان سەر بە شاری بانە لە لایەن هێزەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کرا

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆراگری” ڕۆژی سێ شەممە، ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی هێزە ئەمنییەکانی شاری مەهاباد هێرشیان کردۆتە سەرماڵی “موحسین عەزیزی”و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان لەبەر دەست دا نییە.