خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بەناوی “فاروق نیکسرشت” ماوەی ٣حەفتەیە لەلایە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
ڕۆژی سێشەممە، ١١ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی “٣١ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: وێرای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ حەفتە بەسەر دەسبەسەرکردنی فاروق نیکسرشت، هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ، هێشتا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە و دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم ڕێگری لە هەر جۆرە پەیوەندییەکی خێزانی و دەستپێڕاگەیشتنی بە پارێزەر دەکەن.
ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و بەشێوەیەکی دڕەندانە لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار کە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment