خۆڕاگری: دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە بەناوەکانی ‘پوویا قوبادی و بابەک عەلیپوور” لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە لە بەندیخانەی قزڵحەسار لەسێدارە دران.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ١١ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی “٣١ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی” دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێدارەی پوویا قوبادی و بابەک عەلیپوور، دوو بەندکراوی سیاسییان لە بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج بە شێوەیەکی نهێنی جێبەجێ کرد و جێبەجێکردنی ئەم سزایە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی بنەماڵە و پارێزەرانی ئەو بەندکراوانە بووە و تەنانەت مافی دوایین چاوپێکەوتنیان پێ ڕەوا نەبینراوە.
ئەم دوو بەندکراوە سیاسییە پێشتر لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ چوار بەندکراوی دیکە، بە تۆمەتی “بەغی” و ئەندامبوون لە ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە تاران بە سەرۆکایەتی قازی «ئیمان ئەفشاری» سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

Be the first to comment