هاووڵاتییەکی دەسبەسەر کراوی خەڵکی مەهاباد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”خۆڕاگری” ڕۆژی پێنج شەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی هاووڵاتییەکی دەسبەسەر کراوی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “نازەنین ئەلیاسی” دوای چوار مانگ لە دەسبەسەر کرانی بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی بە دانانی بارمتەی چوار ملیارد تمەنی لە دەسبەسەرگەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ئازاد کران.

ئەو هاووڵاتییانە ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کرابوو.