
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی دامەزرانی ڕێکخراوەکەتان گەرمترین پیرۆزبایی لە ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی لاوان دەکات و هیوای سەرکەوتنتان بۆ بە ئاوات دەخوازێت.
لە مێژووی خەباتی نەتەوەیی و رزگاریخوازانەی گەلەکەمان دا لاوان هێزوتینی ئەو خەباتە ڕەواو بەرحەقەی گەلەکەمان بوونە، هەر لەو پێناوەش دا خوێنی ئاڵ و گەشیان تێکەڵ بە خاکی پیرۆزی نیشتمان بووە،لە بەستێنی خەباتی مەدەنیش دا لاوان، کچان و کورانی نیشتمانەکەمان مەیدانداری ئەو خەباتە دەکەن ولە ئێستا دا بە سەدان لاوی کورد لەسەر پاراستنی زمانی کوردی،پارێزگاری لە ژینگەی کوردستان، ماف و داخوازیە نەتەوییەکانیان لە بەندیخانە دان وسزای قورسی بەندکرانیان بە سەردا سەپێندراوە.
یەکێتی لاوان لە مێژووی زیاتر لە هەشتا ساڵەی تەمەنی خۆیی دا ڕۆڵ و کاریگەری بەرچاوی لە خەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و پێگەیاندنی لاوان دا هەبووە.
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،وێڕای پیرۆزبایی ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکێتی لاوان هیوا خوازە یەکێتی لاوان لەو هەلومەرجەی کە ئێستا لە ناوچەکە و نیشتمانەکەمان دا هەیە دەور و کاریگەری خۆی بگێرێت و بە بەرنامە و پەروەردەیەکی تەندرووست هەرچی زیاتر خزمەت بە لاوانی نیشتمانەکەمان بکەن.
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی