سێ هاووڵاتی دەسبەسەر کراوی خەڵکی مەهاباد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”خۆڕاگری” ڕۆژی پێنج شەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی سێ هاووڵاتی دەسبەسەر کراوی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی “عوسمان جیهانی فەر”ڕەحمان دانا”یوسف قال”بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەیان بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی شاری مەهاباد ئازاد کران.

ئەو هاووڵاتییانە ٢٤ و ٢٥ی سەرماوەز بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کرابوون کە تا ئێستا لەو تۆمەتانە کە خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.