دەستبەسەر کردنی  خوێندکارێکی خەڵکی ورمێ لە زانکۆی کوردستانی سنە

خۆڕاگری:ڕۆژی ٢ی ڕیبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی خوێندکارێکی زمان و ئەدەبیاتی کوردی لە زانکۆی کوردستانی سنە بە ناوی “ئەشکان عومەرجوویی” خەڵکی ورمێ لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەردەست دا نییە.