دەستبەسەر کردنی  دوو مامۆستای ئاینی تر لە شاری پیرانشار

خۆڕاگری:بەرەبەیانی  ٣ لەسەر ٤ی ڕیبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی دوو مامۆستای ئاینی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی” مامۆستا یونس نەوخا” “مامۆستا مەلا سەید سولیمان ئەحمەدی” لە مامۆستایانی مەدرەسەی علومی دینی سەلاحەدینی ئەئووبی لە شاری پیرانشار بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە “مامۆستا مەلا یونس نەوخا” ڕۆژی ٢٦ی بەترانبار لە لایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاینی شاری تەورێز سزای بەند کران و لێئەستاندنەوەی لیباسی مەلایەتی بۆ هەتاهەتایە مەحکووم کرابوو.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەردەست دا نییە.