دەستبەسەر کردنی  دوو مامۆستای ئاینی لە شاری پیرانشار

خۆڕاگری:شەوی ٣ لەسەر ٤ی ڕیبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی دوو مامۆستای ئاینی خەڵکی شارەدێی پەسوە سەر بە پیرانشار بە ناوەکانی” مامۆستا سەید محەممەد جەماڵەدین واژی” مامۆستاو پێشنوێژی مزگەوتی پەسوە ،هەوەها “مامۆستا مەلا شەریف مەحموود پوور” پێشنوێژی مزگەوتی محەممەد ڕەسووڵڵای پەسوەی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دوای هێرش کردن بۆ سەر ماڵی ئەو دوو مامۆستایە دەستبەسەر کراون.

شایانی باسە کە ئەو دوو مامۆستایە دوای پشتیوانی  دەربڕین لە ڕاگەیاندراوی ژمارە ٢ی مامۆستایانی ئاینی شارەکانی نەغەدە ،پیرانشارو شنۆ بووە کە لەو ڕاگەیاندراوە دا دەستبەسەر کردن و ئێعدام کردن و ئەشکەنجە کردنی هاووڵاتیانی لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران بە تووندی مەحکووم کردووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەردەست دا نییە.