خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی سیلینی سەوڵاوا سەر بە سنە بە ناوی “عارف ئەدوایی”بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
هێزە ئەمنییەکان بە چەندین ماشین هێرشیان کردوتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتیانە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسیان نادیارە.