سزای ٥ ساڵ بەند کرانی ساسان چەمەن ئارا لە دادگای پێداچوونەوە وەک خۆێی پشتڕاست کرایەوە

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی جۆپزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی هونەرمەندی خەڵکی شاری ئیلام بە ناوی”ساسان چەمەن ئارا” کە پێشتر لە لایەن دادگای شوڕشی تاران سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو لە لایەن دادگی پێداچوونەوە وەک خۆێی پشتڕاست کرایەوە و داوای لێ کراوە کە بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی پێوەندی بە لایەنی پێوەندیدار بکا.

“ساسان چەمەن ئارا” لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری تاران سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا بوو.

بە پێی ئەو حوکمە “ساسان چەمەن ئارا” بە تۆمەتی  کۆبوونەوە و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی وپرۆپاگاندا بە دژی رێژیم سزای ٥ ساڵ بەند کرانی بەسەر دا سەپێندراوە.

“ساسان چەمەن ئارا” ڕۆژی ١٥ی رەزبەری ١٤٠١ی  هەتاوی لە رەوتی خرۆشانی خەڵک بە دژی کۆماری ئیسلامی لە شاری تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێ کە دوای ٢١ ڕۆژ لێکۆڵینەوە رەوانەی بەندیخانەی ئێڤین کرا.