خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی پێبج هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “ڕەسووڵ جەوادی فەر، موحسین جەوادی فەر “مووسا ئەردەشیر”شەفیع ئەزبەر خەڵکی شارەدێی پەسوە سەر بە پیرانشار ” تەها رەسوولی “خەڵکی پیرانشار بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.
شایانی باسە کە دوو کەس بە ناوەکانی “مووسا ئەردەشیر،ڕەسووڵ جەوادی فەر” دوای لێکۆڵینەوە ئازاد کراون وئەو سێ کەسەی تر تا ئێستا دەسبەسەرن، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردنیان لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسیان نادیارە.پێشتر ناوی ٨ هاووڵاتی تری پیرانشار کە ناوەکانیان لە لایەن ئەنجومەن بڵاو کراوەتەوە هەر ئەو ڕۆژە دەسبەسەر کرابوون چارەنووسیان دیار نییە.