
بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(خۆڕاگری) ڕۆژی سێشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی دوو هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئیلام، بە ناوەکانی عیرفان عەزیزی،سینا ڕۆستەمی،بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر و گواسترراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستاهیچ زانیارییەک لە چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەست دا نییە.