چالاکوانێکی مەدەنیی خەڵکی ورمێ بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردن ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: حەمید چەپاتی، چالاکوانی مەدەنیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی ورمێ، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای ٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ کراوە.

حەمید چەپاتی، چالاکوانی مەدەنیی خەڵكی شاری ورمێ، لەلایەن لقی ٢٣ی دادگای پێداچوونەوەی ڕێژیم لە ورمێ، بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیمی ئێران، سزای ٦مانگ بەندکردنی تەعزیریی بەسەردا سەپێندراوە.

ناوبراو پێشتریش لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمەوە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم، سزای ٣مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و هەروەها ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.