
خۆڕاگری: ماوەی زیاتر کە ٢٤کاژتژمێرە کە کۆمای ئیسلامی ئینتەرنێتی لەسەر هەموو خەڵكی ئێران داخستووە و ئەوەش نیگەرانیی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی لێکەوتۆتەوە کە مەترسی جیددی هەیە بۆ سەر گیانی خەڵک.
ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆڕاگری” لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر دۆخی کوردستان و ئێران ڕایگەیاند: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران سەرەڕای ئەو دۆخەی کە تێیکەوتووە بەردەوام خەریکی داڕشتنی پیلانە بۆ سەرکوت و دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان، ماوەی زیاتر لە ٢٤کاتژمێرە کە ڕێژیم بەتەواوی ئینتەرنێتی لەسەر هاووڵاتییانی ئێران و کوردستانی داخستووە و کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش نیگەرانی ئەوەنکە مەترسی جیددی هەبێ بۆ سەر گیانی بەندکراوانی سیاسیی و کوشتوبڕی هاووڵاتییان.
لەدرێژەی ڕاپۆرتی خۆڕاگری، هاتووە کە، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەماوەی یەک حەفتەی دەسپێکی شەڕی ئێران و ئیسرائی، ڕێژیمی ئێران زیاتر ٢٠٠٠کەسی لە شارە جیاجیاکانی ئێران و کوردستانی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل دەسبەسەر کردووە و بێسەروشوێن کراون و هەروەها لەئێستادا سەتا٣ی خەڵكی ئێران ئینتەرنێتیان هەیە و بەگشتی هاووڵاتییان دەستیان بە ئینتەرنێت و فیلتەرشکێنیش ناگات مەترسی ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی هێڵی پەیوەندی خەڵكی لەگەڵ دنیای دەرەوە بۆ ئەوە پچڕاندبێ کە بیهەوێ لەو بێئاگاییەدا کارەساتی مرۆیی بخوڵقێنێ و کردەوەکانی ڕابردووشی نیشاندەری ئەوەن کە هەموو کارەساتێکی لێ چاوەڕوان دەکرێت.
پچڕانی ئینتەرنێت لە ئێران لەکاتی شەڕدا، دەبێتەهۆی ئاڵۆزی و تێکەڵاوی لەکاروباری فریاکەوتن و نەبوونی هاوئاهەنگی لەنێوان خەڵکدا لەکاتە هەستیارەکاندا و هەروەها ڕێژیمی ئیڕان دەتوانێ بە ئاسانی بەبێ ئەوەی خەڵک و کۆمەڵگەی مەدەنیی ئاگادار بن جەنایەتی مرۆیی بکات کە لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەکان کەڵکی وەرگرتووە بۆ دانان و هەڵگرتنی مووشەکەکانی و هەروەها ئامبوڵانسەکانی بۆ بەرپرسە سەربازییەکانی بەکار هێناوە و خەڵکێکی زۆری بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەسبەسەر و بێسەروشوێن کردووە کە ئەمە لە نەبوونی ئینتەرنێکدا دەکرێ چاوەڕێی کارەستانی مرۆیی گەورەی لێ بکرێت.