دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی سنە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵكی سنە بەناوی  سالار ڕەزاقولی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

ڕۆژی شەممە، ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سالار ڕەزاقولی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “قلیان”ـی سەربە شاری سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی نادیارە.

ناوبراو بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە  بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ بەدوداچوونی بنەماڵکەشی بێئاکام ماوەتەوە.