ناڕوونی چارەنووسی بریندارەکی خەڵكی مەهاباد

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنج شەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لە کاتی خۆپێشاندان و نارەزایەتی دەربڕین ، لە گەرەکی بەری شیلانان، دوای ئەوەی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان بریندار دەکرێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و دەگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە ناوبراو نەخۆشی ئۆتیسمی هەیە و چارەنووسی نادیارە.