دەست بەسەر کرانی باوک و کورێکی خەڵکی سنە

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنەبە ناوی”ساسان پەرتونووری” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەکان دەستبەسەر و دەگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هەر لەو پێوەندییە دا ئەمڕۆ ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی باوکی ئەو هاووڵاتییە بە ناوی”شووکرووڵڵا پەرتەونووری”لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانیان لەبەر دەستدا نییە و چارەنووسیان نادیارە.