دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی “سەید ئەنوەر عەلەوی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”، ڕۆژی دووشەممە، ٧ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٧ی ئاپریلی ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە سەرکوتەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “سەید ئەنوەر عەلەوی”، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “خانلەر”ـی سەر بە شاری شنۆ و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەو هاووڵاتییە لە پاش دەسبەسەرکردنیەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە و چارەنووسی ناڕوونە، بێسەروشوێنبوونی ناوبراو و بێئاکام مانەوەی هەوڵەکانی بنەماڵەکەی، بووەتە هۆی دڵەڕاوکێ و نیگەرانییەکی زۆر سەبارەت بە ژیان و چارەنووسی.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*