خۆڕاگری: بێهرووز هیممەتی، هاووڵاتیی خەڵكی ئاودانان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٢ی ئاپڕیلی ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بێهرووز هیممەتی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری “ئاودانان”ـیان دەسبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی “ماهپارە” لە شارۆچکەی دەڕەشار و تائێستا چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو ماوەی ٥ڕۆژە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و لە پاش ددەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتەوەپاڵدراو و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و لە ماوەی ئەو ٥ڕۆژە لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

Be the first to comment