دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی بۆکان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری بۆکان، هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٥ ساڵانیان بەناوی “ئەبووبەکر قادربۆکانی” دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی (٢٢ی ئاپڕیلی ٢٠٢٦ی زایینی)، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە شاری بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی کەسیی ئەبوبەکر قادربۆکانی و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و قەزایی، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٥٥ ساڵە بۆ ناوەندە سەرکوتەر و دامەزراوە قەزاییەکانی ڕیژیم لە بۆکان، تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*