دەسبەسەرکراوێکی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانبار لەلایەن ڕێژیمەوە لە سێدارە درا

خۆڕگری: عیرفان کیانی، دەسبەسەرکرای خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکانی مانگی بەفرانباری ئیسفەهان، لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتی موحاربە لەسێدارە درا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ٥ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٤ی ئاپڕیلی ٢٠٢٦ی زایینی” سزای سێدارەی عیرفان کیانی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە ئیسفەهان، لە کاتێکدا جێبەجێ کرا کە ناوبراو بە تۆمەتی “موحارەبە” لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو و هەروەها ناوبراو هەشتەمین خۆپیشاندەری مانگی بەفرانبارە کە دوای دەستپێکردنی شەڕی ٤٠ ڕۆژە، لە بەندیخانەکانی ئێراندا لەسێدارە دەدرێت.

عیرفان کیانی لە کاتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە ئیسفەهان دەسبەسەر کرا و لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لەو شارە بە تۆمەتگەلی وەکوو موحارەبە لە ڕێگەی هەڵگرتنی چەکی سارد، دروستکردنی نائەمنی، هاندان بۆ کردەوەی توندوتیژانە و بەشداریکردن لە تێکدانی موڵک و ماڵی گشتی، دادگایی کرابوو و میدیاکانی سەر بە دەزگای قەزایی ڕێژیم بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ناوبراو ڕۆڵی هەبووە لە ئاراستەکردنی خۆپیشاندەران و فڕێدانی کۆکتێل مۆلۆتۆف بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*