تێکچوونی دۆخی تەندروستیی د. ساڵح نیکبەخت لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە بەندیخانە

خۆڕاگری: دوکتور ساڵح نیکبەخت، پارێزەری پەروەندەی ژینا ئەمینی، لە بەندیخانەی ئێڤین لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە ئەشکەنجە کراوە و دۆخی تەندروستی تێک چووە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕاگەیاند: دوکتور ساڵح نیکبەخت، پارێزەری پەروەندەی بنەماڵەی شەهید “ژینا ئەمینی”، لە بەندیخانەی “ئێڤی”ـی تاران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە ئەشکەنجە دراوە و بەو هۆیە ڕوخساری بە سەختی بریندار بووە و بەپەلە گەیاندوویانەتە نەخۆشخانە.

بەپێی زانیارییەکان، برینداربوونی ڕوخساری بەجۆڕیکە کە “چەناگە” شکاوە و پزیشکەکانی نەخۆشخانەکە وتوویانە دەبێ لە ئێسکی شانی هەڵبگیرێتەوە بە چەناگەیەوە پەیوەند بکرێتەوە لەبەرئەوەی لەکاتی ئەشکەنجەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعات چەناگەی سەرەوەی بە تەواوی شکاوە و دەبێ پەیوەند بکرێتەوە.

 دەستوپێوەندییەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، بەشێوەی سیناریۆ ناوبراویان بردۆتە بەندی ئەو بەندکراوانەی کە بکوژ و مەترسیدارن و زۆربەشیان سەربە  ناوەندە سەرکوتکەرەکانی خودی کۆماری ئیسلامین و لەوێ ئازار و ئەشکەنجەی زۆریان داوە و بووەتە هۆی شکاندنی چەناگەی کە دەبێ لە ئێسکی شانی هەڵگرنەوە و پەیوەند بکرێتەوە بە چيناگەی.

جێی ئاماژەیە کە کۆماری ئیسلامیی ئێرانبە درێژایی مێژووی خۆی بەردەوام خەریکی سیناریۆ و پلانی هاوشێوە بووە، بەڵام ئیدی ناتوانێ سیناریۆکانی بە نهێنی بێڵێتەوە و هەر زوو ئاشکرا دەبن و کردەوەی تێرۆریستی و نامرۆڤانەکانی بۆ هەموو کۆمەڵگە دەردەکەوێ و هەروەها دۆخی تەندروستی دوکتور ساڵح نیکبەت ناجێگیرە و ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرپرسە لە گیان و ژیانی ناوبراو.