دەسبەسەرکردنی لاوێکی خەڵكی ناوچەی ڕەبەت لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: کامران ڕەسووڵنژاد، لاوی تەمەن ١٩ساڵانی خەڵكی گوندی “نستانی”ـی ناوچەی ڕەبەت، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” شەوی سێشەممە، ٨ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٨ی ئاپڕیلی ٢٠٢٦ی زایینی” کامران ڕەسووڵنژاد، لوی تەمەن ١٩ساڵانی خەڵكی گوندی “نستان”ـی سەربە شارۆچکەی “ڕەبەت”ـی سەربە شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی نادیارە.

ژمارەیەک هێزی سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم لە شاری میاندواوە ڕۆیشتوون هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ناوبراو و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا بێسەروشوێنە و هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*