ئازادیی کاتیی بەندکراوێکی خەڵکی دیواندەرە بە پێبەندی ئەلیکترۆنی

خۆڕاگری: ئومید شامحەممەدی، مامۆستای خەڵکی دیواندەرە، بەشێوەی کاتی و بە پێبەندی ئەلیکترۆنی لە بەندیخانەی ناوەندی بیجاڕ ئازاد کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ئومید شامحەممەدی، ئەندامی لقی دیواندەرەی ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان کە تا چەند ڕۆژی ڕابردوو لە بەندیخانەی ناوەندی بیجاڕ بەند کرابوو، بە شێوەی کاتیی ئازاد کراوە و ماوەی بەندکردنەکەی کە بەسەریدا سەپاوە، لەژێر چاوەدێری پێبەندی ئەلیکترۆنی‌دا لە دەرەوەی بەندیخانە تەواو دەکا.
ئومید شامحەممەدی، سزای یەکساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە کە نیوەی سزاکەی لە بەندیخانەی ناوەندی بیجاڕ بەسەر بردووە و ئەو نیوەی دیکەی لەژێر چاوەدێریی پێبەندی ئەلیکترۆنیدا لە بە شێوەی ئازادیی کاتیی لە دەرەوەی بەندیخانە بەسەر دەبا.