عارف ئەدوایی دەستبەسەرکراوی کوردی خەڵکی سەوڵاوا بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،چوارشەممە ٧ی پووشپەری ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتی “عارف ئەدوایی”خەڵکی گوندی سیلینی سەر بە شاری سەوڵاوا کە ٢٣ی مانگی جۆزەردان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو بە دانانی بارمتە ٥٠٠ ملیون تمەنی تا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی شاری سەوڵاوا ئازاد کرا.

تا ئێستا لەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.