دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ناسر محەممەدی، هاووڵاتی خەڵکی بۆکان پاش ئەوەیکە لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لەو شارە بانگ کراوە، دەسبەجێ دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، ناسر محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، دوای ئەوەیکە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارە بانگ کراوە، هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر ە گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و پاش دەسبەسەربوونی تائێستاش چارەنووسی ناڕوونەوە.

لە ڕۆژی پێنجشەممەوە بنەماڵەی مەحموودی بەردەوام بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی زانیاریی لەسەر چارەنووسی کوڕەکەیان دەکەن، بەڵام هەوڵ و بەدواداچوونەکانیان بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان پێ‌نەداون و هەوەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.