ئاشکرابوونی ناسنامەی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی کورد پاش زیاتر لە دوو مانگ

خۆڕاگری: بێهزاد ڕەسووڵی‌گەورە، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی سەقز پاش زیاتر لە دوو مانگ بێسەروشوێنبوون، دەرکەوت لە بەندیخانەی ئیسفەهانە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: بێهزاد ڕەسووڵی‌گەورە، ماوەی ٧٥ڕۆژە بێسەروشوێنە، تازە ئاشکرابووە کە لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و  لە ئێستادا لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز ڕاگیراوە.

ناوبراو پێشتر لە هەرێمی کوردستان لەیەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیم پێشمەرگە بووە دواتر لە ڕۆژی ٢٧ی جۆرەزدان ١٤٠٤ی هەتاویدا لەبەر منداڵەکەی گەڕاوەتە بۆ ڕۆژهەڵات، دەسبەجێ لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و ڕۆژی ٤ی پووشپەڕی هەمانساڵ بنەماڵەکەی ڕایانگەیاند کە ناوبراو لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە، بەڵام ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بە هەڕەشەکردن لێیان ڕێگەیان ڕێگرییان لە بڵاوکردنەوەی هەوڵی دەسبەسەرکردنی کردووە.