خۆڕاگری :ڕۆژی ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەلکی پیرانشار بە ناوی “کەیوان قوربانی نەژاد” لە دەستبەسەر کراوانی خۆپێشاندانەکانی پیرانشار بە دانانی بارمتە تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە لە ٢٢ی رەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو کە دوای تەواو بوونی لێپرسینەکەی گواسترابووە بۆ بەندیخانەی شاری نەغەدە.