موسلیم جعفەری ڕەمشتیبە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ئێڤین ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕۆژی ٢ی ڕەشەممەی١٤٠١ی هەتاوی هونەرمەند و ئەکتەری کورد “موسلیم جەعفەری ڕەمشتی”بە دانانی بارمتەی ٨ ملیارد تمەنی لە بەندیخانەی ئێڤین ئازاد کرا.

ئەوهاووڵاتییە پێشتر ئەندامی ڕێبەری پارتی ئازادی کوردستان بووە ساڵی ٢٠١٧ لەو حیزبە جوودا بوتەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە.٢٠ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی لە گوندی تەرس ئاوای شاری خۆی لە لایەن ههزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا .