مورتەزا محەممەدی هاووڵاتی خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ١ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی  “مورتەزا محەممەدی” لەدرێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەروگواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی ناریار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی لەبەردەست دا نییە و  چارەنووسی نادیارە.