چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سەقز دوای زیاتر لە دوو مانگ نادیارە

خۆڕاگری: پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر دەسبەسەرکردنی حامید دلاوەر، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز تائێستا چارەنووسی هێشتا بە نادیاری ماوەتەوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی، حامید دلاوەر، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری سەقز و وەرزشوانی بواری زۆرانی (کوشتی)، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی نادیارە.

ناوبراو ماوەی زیاتر لە دوو مانگە لەلایەن دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و هەروەتا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*