دەسبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەکەی کەڵاتەرانی لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: چوار هاووڵاتیی خەڵکی ناوچە کەڵاتەرزانی سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ماهان نەساجی، موبین پەروین، عادڵ میرزایی و هادی ڕەزایی، چوار هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی “کەڵاتەرزان”ـی سەربە پارێزگای سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بە شێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی ئەو چوار هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.