دەسبەسەرکردنی مامۆستایەکی خانەنشینکراوی خەڵکی کرماشان

خۆڕاگری: مامۆستا فەریدە قەهرەمانیفەر، خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە کرماشان، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی فەریدە قەهرەمانیفەر، مامۆستای خانەنشینکراوی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە و بارهێنانی کرماشان و پەیڕەوی ئایینی یارسان و هەروەها ئەندامی ئەنجوومەنی فەرهەنگیی خانەنشینکراوان ئەو شارە، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە  دەستبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێی ئاماژەیە کە، مامۆستا فەریدە، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەند جارێک لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە لە کرماشان بانگ کراوە و لێپرسینەوە و لێپێچینەوەی لەگەڵ کراوە و هەروەها پاش دەسبەسەرکردنی تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.